وەرزش
نیمار چۆن باسی میسی دەکات لە پاریس سانجێرمان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
نیماری بەرازیلی و ئەستێرەی پاریس سەینت جێرماین دەربارەی لیونێل میسی هاوڕێی تیمەکە قسەی کرد.
نەیمار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی دازێن گوتی: من بۆ ماوەیەکی زۆر لیۆ دەناسم، هەوڵم دا لە ھەندێ راهێناندا یارمەتی بدەم بە قسەکردن لەگەڵیدا.
ئەو ئەستێرە بەرازیلیە ئەوەشی وت: زەحمەتە گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە بکرێت چونکە ئەو یاریزانە چەند ساڵێکە لە بەرشەلۆنەیە و ئێستا هەموو شتێک بۆ خۆی و خێزانەکەی گۆڕاوە، هەنگاوێکی قورسە، بەڵام پێموایە ئێستا باشتر دەبێت، لە ماڵەوە هەستی پێ دەکات، دەمەوێت خۆشی هەبێت.

نیمار لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بەردەوام بوو لە ستایشکردنی مارکۆ ڤێراتی هاوڕێی هەڵبژاردەی ئیتالیا و گوتی: ئەو یاریزانێکی گەورەیە، یەکێک لە باشترین یاریزانەکان کە لە تەنیشتی یاریم کردووە، هەروەها وەک کەسێکی تایبەت لە یاریگاکە دوورکەوتوەتەوە و یەکێکە لە نزیکترین هاوڕێکانم.
نەیمار لە بارەی ئەو 3 بەرگریکارە بەهێزەی کە بەرامبەری یاری کردووە دەڵێت: تیاگۆ سیلڤا، مارکوینهۆس و سێرجیۆ ڕامۆس، زیرەکن، خێرا و بەهێزن.
ئەو ئەستێرەی پی ئێس جی بە قسەکردن لەسەر یاریگای دڵخوازانەی خۆی لە چامپیۆنس لیگ لە کۆتایی قسەکانیدا نەیشاردەوە و رایگەیاند من لە زۆر یاریگادا یاریم کردووە، بەڵام پارکی شازادەکان کاتێک پڕە و هاندەران لە پشتمانەوەن، زۆر زەحمەتە کە ئێمە تووشی شکست ببین.