وەرزش

پاریس هۆکاری شکستەکەی لەگەڵ دیمبلی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس هۆکاری شکستەکەی لەگەڵ دیمبلی ئاشکراکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر

لویس کامپۆس راوێژکاری تەکنیکی پاریس سەینت جێرماین راستیەکانی لەبارەی دانوستانەکانی یانەکەی لەگەڵ عوسمان دیمبێلی فەرەنسی و  ئەستێرەی بەرشەلۆنە ئاشکراکرد.

دیمبێلی لە سەرەتای هاوینی رابردووەوە بە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسادا، لە دانوستان و ئیمزاکردنی لەگەڵ هەر یانەیەک ئازاد بوو، بەڵام لەگەڵ یانە کەتەلۆنیە گرێبەستێکی نوێ واژۆ کرد.

چەندین راپۆرت بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە سەینت جێرماین هەوڵی داوە لە رێگەی رێککەوتنێکی ئازادەوە واژۆ لەگەڵ دیمبلی ئەنجام بدات.

کامپۆس لە لێدوانێکیدا کە فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزان و راهێنەرایەتی لە ئەوروپا، لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا وتی: ئێمە دیمبێلیمان رەتنەکردۆتەوە، چونکە ئەو وەک باڵدار یاری دەکات و سیستەمی یاریکردنی جیاواز بەکاردێنین.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت: من دیمبێلیم خۆش دەوێت، ئەو یاریزانێکی باشە بەڵام ئێمە پلانی جیاوازمان هەیە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە کۆتایی قسەکانیدا لێدوانی دا و وتی: دانوستانەکان پێشتر لە نێوان پاریس سەینت جێرماین و دیمبێل روویدا لە کاتێکدا لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشوو ئامادەبوو.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش