وەرزش
فانگال کام یاریزان بە باشترین هێرشبەر دەزانێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
لویس فانگالی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەڵێت: لە ئیستادا باشترین هێرشبەری جیهان روبیرت لیفاندۆفسکی پۆڵەندییە.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەمشەو رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەبێتەوە لە گەڕی پێنجەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
ئەو راهێنەرە هۆڵەندیە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکراکردووە: روبیرت لیفاندۆفسکی باشترین هێرشبەری جیهانە لە ئێستادا.
لەسەر فرانک دی یونگی یاریزانی هۆڵەنداش لویس فانگال سەرسامی خۆی بەو یاریزانە پیشانداوە و ووتوویەتی: ئەو یاریزانێکی بە توانا و لێهاتووە و خاوەنی ئەکنیکێکی بەرزە.
لیفاندۆفسکی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و لە هەشت یاریدا 11گۆڵی تۆمارکردووە.