وەرزش

رۆناڵدۆ پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆناڵدۆ پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی مانچستەریۆنایتد دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بە ئەنجامی (4-0) بەسەر هەڵبژاردەی کۆماری چیک لەخولی نەتەوەکانی ئەوروپا پەیامێکی ئاراستەی هاندەرانی پورتوگال کرد.

رۆناڵدۆ لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا وێنەیەکی خۆی بڵاو کردەوە کە ئاهەنگی یەکێک لە گۆڵەکانی یارییەکەی گێڕاوە و نووسیویەتی: یاری مەزنە. سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ تیپەکە، ئێمە هێشتا جەختمان لەسەر ئامانجەکەمان کردووەتەوە سوپاس بۆ خەڵکی پورتوگالی بۆ پشتگیریەکی سەرسوڕهێنەر.

ڕۆناڵدۆ لەکاتی یاریەکەدا تووشی پێکانێکی سەختی دەموچاو بوو دوای کەوتنە سەر زەوی و خوێن لە لووتی دەڕژێت دوابەدوای پێکدادانێکی توند لەگەڵ تۆماس ڤاسیلیچ گۆڵچی چیک.

گۆڵەکانی پرتوگال  یاریزانان، دیۆگۆ دالۆت، برۆنۆ فێرناندز، ودیۆگۆ جۆتا تۆماریان کرد.

بەم سەرکەوتنە هەڵبژاردەی پورتوگال کۆی خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 10 خاڵ و گەیشتە لوتکەی گرووپی بی، لە کاتێکدا کۆماری چیک خاوەنی تەنها چوارخاڵە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە