کوردستانی
بە چەك و مادەی هۆشبەرەوە، 20 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەناو شاری سلێمانی، هێزەكانی ئاسایش 20 بازرگان و بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیردەكەن و جۆری ئەو مادە هۆشبەرانەش ئاشكرادەكرێت كە پێیانبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئاب-2023 رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، لەناو شاری سلێمانی 20 تۆمەتباری بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكان، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دەستگیرکرنی بازرگان و بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ئەو مادانە کە کاریگەریی خراپیان لەسەر کۆمەڵگە دەبێت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، چەند بازرگانێكی مادەی هۆشبەریان دەستگیركردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە چەند هەڵمەتێکی جیادا لە سەرەتای مانگی ئاب-ی ئەمساڵ 20 بازرگان و بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیردەکەن و دەستدەگرن بەسەر ئەو مادە هۆشبەرانەی کە تۆمەتباران مامەڵەیان پێوەکردووە و بەکاریانهێناوە کە پێکهاتبوون لە ( تلیاک، حەشیش، ئەفیون، کریستاڵ، مەریوانە).
ئەوەش هاتووە، تۆمەتباران خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمن، تەمەنیان لە نێوان 23-50 ساڵدایە و سێ لە تۆمەتباران لە رەگەزی مێ-ن.
هاوكات باس لەوەشكراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، دەستگیردراوە بەسەر سێ دەمانچە و بڕی 70 ملیۆن دیناری عیراقیدا.
لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباران بە مادەکانی ( 25، 26،30 ) راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.
ژ.ع