کوردستانی
بۆ چاودێریی منداڵانی بێ سەرپەرشت کۆمەڵگەیەک دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانیی کۆمەڵایەتیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی چاودێرییی منداڵانی بێ سەرپەرشت کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن دروستدەکرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەمە 22ی ئابی 2023 یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانیی کۆمەڵایەتیی هەولێر، لە سەر راسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی دكتۆر عوسمان نانەکەلی، سەرمایەداری دیاری هەولێری کرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەریەکە لە شێخ زەیتۆ تۆفیق، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی هەولێر، ناز جەلال، بەڕێوەبەری EJCC پارێزگای هەولێر و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی و ئەندازیارانی شارەوانیی هەولێر ئامادەبوون.
ئەوەش هاتووە، بڕیارە ئەو سەرمایەدارە هاوکار بێت لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەک بۆ چاودێریی منداڵانی بێ سەرپەرشت و ئەو پارچە زەوییەیان بینی کە لەسەر راسپاردەی پارێزگار بڕیارە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ کۆمەڵگەکە تەرخانبکرێت.
ژ.ع