کوردستانی
لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی یەکەی نیشتەجێبوون هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا نزیکەی 12 هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی شوقەیان پڕکردووەتەوە، وەزارەت داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە دوکانی فۆتۆ کۆپییەکان فۆڕم پڕنەکەنەوە.
مەریوان حەسەن، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا نزیکەی 12 هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی شوقەیان پڕکردووەتەوە و کۆدی دڵنیاییشیان بۆ گەڕاوەتەوە".
رۆژی 8ی ئابی 2023، پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری وەرگرتنی شوقەی بێ پێشەکی بڵاوکرایەوە، لە هەفتەی یەکەمدا زیاتر لە 26 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردبووەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕکردنەوەکەیان دروستنەبووە کۆدیان بۆ نەگەڕابووەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم وتی "هەرکەسێک کۆدی دڵنیایی بۆ نەیەتەوە، کەواتە ناوی بە دروستی تۆمار نەکردووە و ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەوە و دەتوانێت دووبارە فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، بەڵام دەبێت بەناوی کەسێکی دیکەوە بێت".
وتیشی "ئەو فۆڕمەی کە دانراوە هاوڵاتییان زۆر بە ئاسانی دەتوانن خۆیان لە ماڵەوە پڕی بکەنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین نەچنە دوکانی فۆتۆ کۆپییەکان و بە پارە پڕی بکەنەوە، چونکە سیستمەکە ناوی دووبارە قبووڵناکات و کێشە لە پڕکردنەوەکە دروستدەبێت".
پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تاوەکو 1ی مانگی 12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئۆنلاینەوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.
س،ر