کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراق رێکنەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023 شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق بۆ دەستبەکاربوونی لیوای 20ی هاوبەش کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023 شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق بۆ دەستبەکاربوونی لیوای 20ی هاوبەش کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، هەردوولا بۆ دەستنیشانکردنی رۆژی دەستبەکاربوونی هێزەکە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، لایەنی عیراقی، داوایان کردووە 55 ئەفسەری نێو لیواکە بگۆڕدرێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە ریزەکانی سوپادا بوون و دواتر وازیان هێناوە.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگەیان وتووە، ئەو ناوانە بگۆڕن و هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکەنەوە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و دەستنیشانکردنی رۆژێک بۆ دەستبەکاربوونی لیواکە.
س.ر