کوردستانی

لە كەركوك داواكراوە، لە سلێمانی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە كەركوك داواكراوە، لە سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

لە تاسڵوجە، تۆمەتبارێك لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیس دەستگیركرا و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت "تۆمەتبار لە كەركوك داواكراو بووە".

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئاب-2023 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 406 داواكراوبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاشئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانراوە لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ح، ح) لەدایكبووی 1982 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ره‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan