کوردستانی
پارێزگاری سلێمانی هۆشداریی دەدات: سەردانییەكان ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەكەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا هۆشداریی لەبارەی دۆخی هەرێم دەدات و داواشدەكات "كورد یەك بێت، هەتا نەرووخێت".
لە بڵاوكراوەكەیدا هەڤاڵ ئەبوبەرك هۆشداریی داوە و نووسیویەتی "بای پێش زریان؛ئەوەی دەیبینن پەیوەندیی و سەرکەوتنی دبلۆماسیی ئێوە نییە، سەردانی هەموو دنیا بۆ عیراق و کوردستان، ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەکەیە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، بیری ورد و تیژ و دور و هێزی لۆژیک و تێگەیشتن لە رابردوو، وەستایی بۆ ئێستا دەوێت، رێک ئێستا وەک سەرەتای سەدەی رابردووە، لەبری سەرزەنشتکردنی کارەکتەرەکانی ئەو سەردەمانە، سەرزەنشتی خۆتان بکەن.
نووسیویشیەتی "نەفرەت لە دووبەرەکیی بکەن و مەردانە بیری دواتان هەبێت، کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بەگورگانخواردی مەدەن، ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزموونەش دەخوات".
لە كۆتایی نووسراوەكەیدا هاتووە "شەڕ و برسێتیی و ترس دنیای داگیرکردووە، یەکبن؛ با نەخورێین، یەکبن؛ با نەبرێین، یەکبن؛ با نەکرێین".
ئەو نووسینەی هەڤاڵ ئەبوبەكر لەكاتێكدایە، دۆخی هەرێمی كوردستان لەمداوییەدا پەیتا پەیتا بەرەو پاشەكشە دەچێت، نەخشەی سیاسی و جوگرافی هەرێمیش هەتا دێت نیشانەی پرسیاری لەسەرە و لە رووی ئابوورییشەوە هەتا ئێستا لە قەیراندایە، بەدەر لەوەی لەلایەن زلهێزانی جیهانەوە چەندینجارە هۆشداریی دەدرێتە بەرپرسانی كورد لە باشووری كوردستان.
ژ.ع