کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی کۆدەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە مارک سترۆ، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێم کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە مارک سترۆ، کونسوڵی نوێی ئەمەریکا لە هەرێم کرد.
لەدیدارەکەدا جگە لەوەی هەریەک لە پرسەکانی سەقامگیریی هەرێم، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، مانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لە عیراق و بەردەوامیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوەکرا، بافڵ پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ئەمەریکا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست، پشتیوانیی یەکێتیشی بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێم و ئەمەریکا، فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان بۆ دووپاتکردەوە.
لەبارەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانەوە سەرۆک بافڵ وتی "ئامانجی یەکێتی کۆدەنگیی نێوان هێزە کوردستانییەکان و هەوڵدانە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، بۆ ئەمەش هەوڵی زۆرمان داوە و پێمانوایە کوردستانێکی بەهێزتر پەیوەستە بە یەکڕیزی و یەکگرتووییمانەوە".
پرسی هەڵبژاردن تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند "هەوڵی ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و راستەقینەیە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هەڵبژاردنێک کە تێیدا کوردستان و خەڵکەکەی سەرکەوتووبن".
س.ر
س.ر