کوردستانی
کرێکارێک لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە کرێکارێک لە پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانی لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان بێت ئەو کرێکارە پیشەی پێشمەرگەیە.
چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلولی 2023 لە پرۆژەی شاری دایک کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە، تیمەکانمان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە تاوەکو زانیاری وردتر لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بزانن".
گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان بۆ نەبوونی لایەنەکانی سەلامەتی دەگەڕێنەوە لە شوێنی کارەکان.
س،ر