کوردستانی

له‌یادی ریفراندۆمدا.. یه‌كێتی: ئێمه‌ باسی چاره‌نوسمان هێنایه‌ ئارا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌یادی ریفراندۆمدا.. یه‌كێتی: ئێمه‌ باسی چاره‌نوسمان هێنایه‌ ئارا
مه‌ودا میدیا -

یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلولی ساڵی 2017 دا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێمه‌ یه‌كه‌مین هێزی سیاسین كه‌ باسی مافی چاره‌ی خۆنوسینمان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ لەڕوی پرەنسیبەوە  ریفراندۆم ئامڕازێكی دیموكراتی و خەباتێكی مەدەنییە بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی سیاسی و پرسی گشتی كۆمەڵگە لە وڵاتە دیموكراتییەكان بەكار دێت و مافی چارەنووس بەتایبەتی بە ناونیشانی یەكێتیانە (مافی چارەی خۆ نووسین) پرەنسیبێكی سەرەكی خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە، یەكێتی یەكەمین ھێزی سیاسی كوردستانە كە ئەم ستراتیجەی ھێنایە ئاراوە  و مافی چارەنووس بە گوێرەی ھەلومەرجی سیاسی گەشەی خەبات و مەسەلەی كورد كاری لەسەر دەكرێت ٠

روونیكردووه‌ته‌وه‌" بۆیە لەم چوارچێوەیەدا یەكێتی پرەنسیبی فیدراڵی بۆ قۆناغی دوای راپەڕین 1991 ھەڵگرت، ساڵی 1992 پەرلەمان كردیە بەرنامەی خۆی و لە ساڵی 2005 لە دەستوری ھەمیشەیی عیراق جێگیر كرا ".

ته‌ئكیدی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ریفراندۆمی ساڵی 2017 خۆی لە خۆیدا پیادەكردنی مافێكی دیموكراتی گەلەكەمان بوو، زۆربەی ھێزەكانی كوردستان و لەوانەش یەكێتیی دەنگیان بۆ دا، چونكە مافێكی رەوایە بەڵام ھێشتاش ئەو ماف و ئەو پڕۆسەیە گەڵاڵەی ئیجماعی نیشتیمانیی زیاتری پێویست بوو، ھێشتا دەرفەتی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق مابوو، سەرەڕای ئەوەی بەغدا گوشاری ناڕەوای سیاسی و ئابوری دەخستە سەر ھەرێمی كوردستان و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ كێشەكانی كوردستان نەكرد .



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان