کوردستانی

وێنە.. ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ئەنقەرە ئاشكرادەكرێن و سەدانیش دەستگیركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وێنە.. ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی ئەنقەرە ئاشكرادەكرێن و سەدانیش دەستگیركراون
مەودا میدیا-

ناوەندی بەرگریی خەڵك (HSM)، فەرماندەیی قەرارگە؛ لە راگەیەندراوێكدا وێنە، ناو و ناسنامەی ئەو دوو گەریلایەی بڵاوكردەوە كە تەقینەوەكەی ئەنقەرەیان ئەنجامداوە، دەسەڵاتی فەرمانڕەواش لە توركیا سەدان كەسی لە ناوخۆ و دەرەوەی توركیا دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوێكدا ناوەندی بەرگریی خەڵك (HSM)، فەرماندەیی قەرارگە ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2023 بڵاویكردەوە "رێكەوتی 1ی تشرینی یەكەمی 2023 دەمژمێر 9:30 خولەك تیمێكمان سەر بە فەوجی (نەمران) ناوەندێكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی توركیای لە ئەنقەرە كردە ئامانج".

ئاماژە بەوەشكراوە، هەریەك لە ئۆزكان شاهین ناسراو بە (رۆژهات زیلان)، لەدایكبووی وان و حەسەن ناسراو بە (ئێرداڵ شاهین)، لەدایكبووی مێرسین، هەستاون بە ئەنجامدانی تەقینەوەكەی ئەنقەرە.

راشیانگەیاندووە، بەمەبەستی سەندنەوەی تۆڵە لە "داگیركاران و بەردەوامیدان بە شۆڕش و خەبات" بەردەوامدەبن لە رووبەڕووبوونەوە و چالاكییەكانیان.

لەلایەكی دیكەوە، ماڵپەڕی زمانحاڵی دەسەڵاتی توركیا ئەمڕۆ رایگەیاند، لە سەرتاسەری توركیا 466 ئۆپەراسیۆن ئەنجامدراوە و 928 كەس بە تۆمەتی ئەندامییەتی و پەیوەندییان بە پارتی كرێكارانی توركیا (پەكەكە) دەستگیركراون.

عەلی یێرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا و دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لەوبارەیەوە وتی "لە دەمژمێر 8:30 خولەكەوە هەتا نزیكەی نیوەڕۆ لە ناوچەكانی شانڵیئورفا، ئیستانبوڵ، ئەنتاڵیا، ئادانا، بورسا، دیاربەکر، غازی عەنتاب، ماردین، مێرسین، دێنیزلی، کۆنیا، قەیسەری، باتمان، ئیسپارتا، باڵکئێسیر، شڕناخ، کۆجائێلی و ئەماسیا كە سەرجەمیان ناوچە كوردنشینەكانن، ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و نزیكەی 1000كەسیان دەستگیركردووە.

رێكەوتی 1ی تشرینی یەكەمی 2023، لە ئەنقەرە تەقینەوەیەك روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون و بەپێی میدیای توركیا، دووەم هێرشبەری ئەو كردەوەیە لەلایەن پۆلیسەوە "كوژراوە".


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان