کوردستانی

چوار تێرۆریست دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تێرۆریست  دەستگیركران
مەودا میدیا-

راگەیاندنی شانەی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی و كەركوك، چوار ئەندامی سەر بە رێكخراوی تێرۆریستیی داعشیان دەستگیركردووە.

لە راگەیەندراوێكیدا شانەی ئەمنیی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2023 ئاماژەی بەوەكردووە "بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆری حكومەتی ناوەندی و فەوجی دژەتیرۆر لە سلێمانی، تێرۆریستێكی سەر بە رێكخراوی داعش دەستگیركراوە".

بەپێی زانیارییەكان، دژەتیرۆری عیراق بە پشتیوانیی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە سێ تێرۆریست لە دوو چالاكیی جیاوازدا لە پارێزگای كەركوك دەستگیربكەن.

ئەوەش هاتووە، بەشێكی دیكە لە هێزە ئەمنییەكانیان لە پارێزگای زیقار توانیویانە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان دەستگیربكەن.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan