کوردستانی

وادەی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وادەی خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، ئاماژە بەوەشدەکات پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات.

 جومانه‌ غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق بە میدیاکانی راگەیاند "كۆمسیۆن ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێكردووه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له‌ واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا كه‌ 25ى شوباتى 2024یه‌ به‌ڕێوه‌بچێت".

ئەوەشی خستەڕوو "له‌ كۆتایی مانگى تشرینى یه‌كه‌م یان سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەموارکراو کە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە فەرمانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد لە رۆژی 25ی شوباتی 2024.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان