کوردستانی
فه‌رمانبه‌ران فۆرمى هه‌ژمارى من پڕیش بكه‌نه‌وه كارى پێناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانه‌وه، بێ ویستى فه‌رمانبه‌ران و به زۆر فۆرمى "هه‌ژمارى من" به مووچه خۆران پڕده‌كاته‌وه و مامۆستایانى ناڕازیش ده‌ڵێن، ئه‌و پرۆژه‌یه به ره‌سمى ره‌تكراوه‌ته‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانیش فۆرمه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه، چونكه كارى پێناكرێت.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ده‌ستیپێكردووه به تۆماركردنى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له پرۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" له رێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و فه‌رمانگه‌كانه‌وه، له ئێستادا گه‌شتووه‌ته سه‌لكى په‌روه‌رده و داوا له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كراوه به قۆناغ به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى "هه‌ژمارى من" سه‌ردانى ناوه‌ندى تۆماركردن بكه‌ن، هاوكات مامۆستایانی ناڕازیش چه‌ندین جار له به‌یاننامه‌كانیاندا ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دڵشاد میرانى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له مافى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، پرۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" به ره‌سمى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عیراقه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و خۆشیان ده‌زانن و به نوسراو پێیان وتراوه كه كار به‌و پرۆژه‌یه ناكه‌ن.
وتیشى، پرۆژه‌ى "هه‌ژمارى من" ئه‌هلییه و حكومه‌تى عیراقیش كار به بانكى ئه‌هلى ناكات، زانیاریی هه‌یه كه حكومه‌تى فیدراڵ نییه‌تى هه‌یه خۆى به‌شدارى بكات له به‌بانكیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئیتر حكومه‌تى هه‌رێم له ژێر فشاریشدا فۆرم به مووچه‌خۆران پڕ بكاته‌وه سه‌ر ناگرێت.
له‌باره‌ى مه‌ترسى ناو تۆماركردنى فه‌رمانبه‌رانیش له پرۆژه‌كه، دڵنیاییدا و وتى، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دروست ناكات و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كارى پێناكرێت ئه‌گه‌ر فۆرمه‌كه‌ش پڕ بكه‌نه‌وه.
پ ح ع