کوردستانی
ئه‌و هۆكارانه‌ى پارتى بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لێى ده‌ترسێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌سه‌ر بایكۆتكردن و هه‌وڵدان بۆ دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، چاودێرێكى سیاسیی چه‌ند هۆكارێك وه‌ك ترسى ئه‌و حزبه له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى دوودڵى بۆ دروستبووه له سه‌نگ و قورسایی خۆى و به ده‌ستنه‌هێنانه‌وه‌ى كورسییه‌كانى پێشووتر.
د. یادگار عه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چاودێرى سیاسیی تایبه‌ت بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى پارتى باسى لێوه ده‌كه‌ن بیانووه و راستى بابه‌ته‌كه ترسه له‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره شكست بهێنن و كورسییه‌كانیان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م بێته‌وه چونكه له ئێستادا چه‌ندین له‌مپه‌ریان بۆ دروستبووه.
له‌باره‌ى له‌مپه‌ركانیشه‌وه وتى، چه‌ندین هۆكار هه‌ن بۆ ترسى پارتى له‌وانه، بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى به لابردنى كورسى كۆتاكان و دانانى سیسته‌مى فره‌بازنه‌یی، هه‌روه‌ها دروست بوونى لیستى نوێ و ده‌ركه‌وتنى كه‌سایه‌تیى نوێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مجاره كۆمیسیۆنى عیراق خۆى سه‌رپه‌ره‌شتى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات كه ده‌بێته هۆى رێگرى كردن له ده‌ستوه‌ردان و خروقات و ته‌زویرات، وه لابردنى ناوى مردووان و نه‌هێشتنى ده‌نگدانى ئاواره‌كان، بیرمان نه‌چێت شكستهێنانیان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان یه‌كێكى تره له هۆكارى ترسى پارتى.
روونیشیكرده‌وه، به‌شێكى زۆرى ناره‌زایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكیش به ده‌ست ئه‌م دۆخه و بێ مووچه‌ییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ى تریش كه باسم كرد، هه‌موو ئه‌وانه بووه‌ته مایه‌ى درووستبوونى دوودڵى له‌وه‌ى كه سه‌نگ و قورساییان نه‌ماوه و ناتوانن پێگه‌ی خۆیان بپارێزن و كورسییه‌كانى پێشووتر به‌ده‌ست بهێننه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ 18ى ئازار، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌وان بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ند هه‌وڵێكیان داوه كه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
پ ح ع