کوردستانی

نزیكه‌ى سێ هه‌زار ئێزیدیی رفێندراو ئازاد نه‌كراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكه‌ى سێ هه‌زار ئێزیدیی رفێندراو ئازاد نه‌كراون

مه‌ودا میدیا-


نوێنه‌رى ئێزیدییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ژماره‌ى ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان نزیكه‌ى 60 هه‌زار خێزانن و له‌ دۆخێكى خراپى ژیاندان.

شەریف سلێمان، نوێنه‌رى ئێزیدییه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند" ژمارەی ئەو ئێزیدییانەی لە کاتی داگیرکردنی نەینەوا و شنگال لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە رفێندراون، هەزاران خێزانن".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ژمارەی ئاوارەکانی ئێزیدیی زیاتر لە 56 هەزار خێزانە، لەو ژمارەیەش 26 هەزار خێزانیان تا ئێستا لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگای دهۆک دان و زیاتر لە 30 هەزار خێزانیش لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن".

ئاشکراشی کرد" ژمارەی رفێنراوانی ئێزیدیی 6350 کەس بووە و نزیکەی 3800 کەسیان گەڕاونەتەوە ناوچەی نیشتەجێبوونیان".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان