کوردستانی

مه‌كته‌بى سیاسيى یه‌كێتى: چاوتان له‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كێتى بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌كته‌بى سیاسيى یه‌كێتى: چاوتان له‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كێتى بێت

مه‌ودا میدیا-

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی نەورۆز و ھاتنی بەھارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ده‌ڵێت، بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و  ساڵی نوێی کوردی (2724) ، یادی تاجی راپەڕینی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

له‌ په‌یامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسيى یه‌كێتى هاتووه‌ " ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانکاریی دیموکراسیی و ھەڵبژاردن  لەپێناو خزمەتکردنی باشتری گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانیان بەدوای خۆیدا بھێنێت".

" نەورۆز لە دیرۆکی گەلانی نەورۆزخوازدا جەژنی بەھار و نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە، لە ژیانی نەتەوەی کوردیشدا بەتایبەتی  جەژنی ئازادی و سەرفرازی ھێمای خەباتە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەمکاری، لە وێستگەی راپەڕینی ساڵی 1991یشه‌وه‌ جەژنێکی سەرباری ئازادی نیشتمانییە کە رۆژی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستان و   تاجی سەرکەوتنی راپەرینە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " نەورۆزی ئەمساڵمان، مژدەی قۆناغێکی تری خەباتی مەدەنی ھێناوە کە ھەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستانە، بۆ ئەم ئەرکەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین وجۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لەسەرکەوتنێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاوەکو رێڕەوی حوکمڕانی راست بکەینەوە، گوزەران و ژیانێکی شایان و سەرفرازتر، بێ جیاوازی و جیاکاری لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا  فەراھەم بکەین".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان