کوردستانی

كه‌مپینێك بۆ زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى دهۆك راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌مپینێك بۆ زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى دهۆك راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-


دەستەی وەبەرهێنانى هه‌رێمى كوردستان داوا ده‌كات هاوكارى بۆ لێقه‌وماو و  زیانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ى دهۆك كۆبكرێته‌وه‌ و كه‌مپینێكیشى راگه‌یاند.

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بڵاویكرده‌وه‌ "بەمەبەستی هاوكاریی لێقەوماوانی لافاوه‌كەی دوێنێی دهۆك، داوا له‌ یەكێتیی وەبەرهێنان و ژوورەكانی بازرگانیی هەرێمی كوردستان و سەرمایەداران و وەبەرهێنەر و بازرگانانی ناوخۆ و دەرەوە ده‌كه‌ین هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه‌ بكات".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوا بەدوای كۆكردنەوەی هاوكارییەكان، بە هه‌ماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و لایەنی پێوەندیدار، بەپێی زیانەكانیان بەسەر هاووڵاتییانی زیانلێكەوتووی شاری دهۆك دابەش دەكرێت".

داواش ده‌كات " لەم هەڵمەتە مرۆڤدۆستانە بەشداربن، وەك چۆن لە رابردوو لە رووداو و كارەساتە سروشتییەكاندا، رۆڵی دیار و بەرچاوتان هەبووە لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان، بۆیە بەشداریتان لەم كەمپینەدا ئەركێكی ئاینی و نیشتمانییە".

رۆژى رابردوو به‌هۆى باران بارینه‌وه‌ لافاو له‌ دهۆك دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها زیان به‌ سه‌دان ماڵ كه‌وتووه‌ و ده‌یان ئۆتۆمبێلیش لافاو بردونى.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان