کوردستانی

سەرۆكی یەكێتیی له‌ نه‌ورۆزدا جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان ده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی یەكێتیی له‌ نه‌ورۆزدا جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان ده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی، بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە، بڵاوده‌كاته‌وه‌ و له‌ پێناو خزمه‌تكردنى  زیاتری خەڵك، جەخت لە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان ده‌كاته‌وه‌ .

دەقی پەیامەكە:

جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردیتان پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و كامەرانیتان بۆ دەخوازم

نەورۆزی ئەمساڵ كە هاوكاتە لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، هیوادارم ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی تەبایی و پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان، لەم بۆنە نەتەوەیی و ئاینییە پیرۆزەدا جەخت لە یەكڕیزی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە تاوەكو هەموومان پێكەوە خزمەتی زیاتری خەڵكەكەمان بكەین و كوردستانمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بكەین.

نەورۆزی كوردان پیرۆزبێت و شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان