کوردستانی
له سه‌ر رووداوه‌كه‌ى هاتوچۆ پارێزگارى كه‌ركوك هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ر رووداوه سه‌خته‌كه‌ى هاتوچۆى كه‌ركوك، پارێزگارى ئه‌و شاره هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێت "پێویستە بەپەلە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەمتەرخەمییەک نەکرێت"، ده‌شڵێت "سنوورێك بۆ رووداوه‌كانى هاتوچۆ داده‌نێن".
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگه‌یاندووه "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی رووداوە دڵتەزێنەکەی رێگای هەولێر-کەرکوک دەکەین، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆشمان رێنمایی کردووە بەپەلە لێکۆڵینەوەیەک ئەنجامبدات بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی رووداوەکە و چاوپۆشی نەکردن سەبارەت بە هەر کەمتەرخەمییەک لە رێڕەوی رێگاکەدا".
راشیگه‌یاندووه "دوای وەرگرتنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "پشتیوان بەخوا و بەهاوکاری هاوڵاتییان و هەوڵی پیاوچاکان، کاردەکەین بۆ دانانی سنوورێک بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ کە بووه‌تە یەکێک لە ئاڵەنگارییەکان بۆ هاوڵاتییانی کەرکوک و ئازادی گەشتیاران لە رێگاوبانەکانی پارێزگاکەمان".
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له سه‌ر رێگاى كه‌ركوك - هه‌ولێر روویدا و بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى شه‌ش كه‌س و برینداربوونى كه‌سێك.
پ ح ع