کوردستانی

فراكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانى عیراق هاته‌ده‌نگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


فراكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانى عیراق هاته‌ده‌نگ

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نزیك سه‌یدساق، فراكسیۆنی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاته‌ده‌نگ و سه‌ره‌ڕای ئیدانەكردنى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات، بێدەنگی بشکێنێت لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عیراق.

لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ "ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هێرشە درۆنییەكەی ئەمڕۆی نزیك قەزای سەیدسادق بەتووندی ئیدانە دەكەین".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو هێرشە ئۆتۆمبێلی تیمێکی رۆژنامەوانی كردەئامانج و بەهۆیەوە دوو رۆژنامەنووسی ژن گیانیان لەدەستدا، رۆژنامەنووسێکی دیكەش بەسەختی برینداربوو".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "ئەم جۆرە هێرشە تاوانكارییانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێشێلکردن و بێڕێزییە بەرامبەر سەروەریی خاک و ئاسمانی عیراق".

فراكسیۆنی یەكێتی، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات، بێدەنگی بشکێنێت لەئاست ئەو پێشێلکارییانەی رۆژانە دەکرێنەسەر خاک و ئاسمانی عیراق و هەرێمی کوردستان، كە هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان