کوردستانی
ئەنجومەنى پارێزگاى كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه و تێبینیشى له‌سه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ یه‌كه‌مجار له دواى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنى پارێزگاكه کۆببێتەوە و بەرەى تورکمانیی و حزبى سیادەش بڕیاریانداوه بەشداریى کۆبوونەوەکە نه‌كه‌ن، هه‌رچى پارتیشه تاوەکو ئێستا بڕیارى نەداوە كه بەشداری ده‌كه‌ن یاخود نا.
بەپێى کارنامەى کۆبوونەوەکە، ئەنجوومەن سێ تەوەر تاوتوێ ده‌كات كه بریتین له؛ پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەن، گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به دامەزراندنى حەوت هەزار و 500 کەس بەشێوەى گرێبەست و پڕکردنەوەى پۆستەکان له لایه‌ن به‌ره‌ى توركمانه‌وه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بەرەى تورکمانیی رایگه‌یاندووه، تاوه‌كو سکاڵاكهیان له دادگا یەکلایی دەکرێتەوە بەشداریى کۆبوونەوەکە ناکەن و حزبى سیادەش بڕیاریداوە بەشداریى نه‌كه‌ن له کۆبوونەوەکە، هه‌رچى پارتى دیموکراتى کوردستانیشه تاوەکو ئێستا بڕیارى نەداوە كه بەشداری کۆبوونەوەکە ده‌كه‌ن یاخود نا.
پ ح ع