کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسیی ههرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنێت "ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە، لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم تۆزێکی سووک بوونی دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم تۆزێکی سووک بوونی دەبێت".
راشیگهیاندووه "پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی، کەمێک نزم دەبنەوە و خێرایی باش مامناوەند دەبێت".
کەشناسیی، ئاماژهى بهوهشكردووه "سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شەممە و خێرایی باش مامناوەند دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 43
دهۆک: 43
هەڵەبجە: 45
کەرکوک: 46
گەرمیان: 47
زاخۆ: 43
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 34
پ ح ع