کوردستانی

پۆلیس گه‌نجێكى مه‌ترسیدار دەستگیر ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس گه‌نجێكى مه‌ترسیدار دەستگیر ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی كەركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت "لەژێر چاودێریی راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی، تۆمەتبارێكی مەترسیداریان لە بۆسەیەكدا دەستگیر كرد، كە نۆ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە".

لە راگەیەنراوێكدا پۆلیسی كەركوك رایگه‌یاندووه‌ "بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست لە كەیسەكانی پەیوەست بە وەرگرتنی پارە و كوشتن و مادەی هۆشبەر، توانرا تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیر بكرێت  كە نۆ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە".

راشیگه‌یاندووه‌ "تۆمەتبارەكە بۆ ماوەی هەفتەیەك چاودێری كراوە و دواتر لەلایەن هێزێكەوە دەستگیر كراوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "دەست بەسەر چەندین جۆر چەكیشدا گیراوە".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان