کوردستانی

ھۆکاری ھاوردەکردنی برنجی بەشەخۆراک لە دەرەوە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھۆکاری ھاوردەکردنی برنجی بەشەخۆراک لە دەرەوە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا-

سەبارەت بە ھاوردەکردنی برنجی وڵاتانی دەرەوە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی ھاوڵاتییان و بەکارنەھێنانی برنجی خۆماڵیی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێم رایدەگەیەنێت "بڕی پێویستی بۆ بەشەخۆراک زۆر زۆرە و بڕی بەرھەمھێنانی ناوخۆ لە توانایدا نییە ئەو پێویستییە پڕ بکاتەوە".

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ھەرێمى كوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "زیاتر لە چل ملیۆن ھاوڵاتیی سوودمەند دەبن لە بەشەخۆراکی مانگانە و ھەر کەسێک سێ کیلۆ برنجی دەدرێتێ کە بەکۆی گشتی 120 ملیۆن کیلۆ برنج دەکات، ئەوەش بڕێکی زۆرە و عیراق لە توانایدا نییە و بڕی بەرھەمھێنان لە وڵاتدا کەمە".

وتیشی "ھەر بۆیە بە ناچاری لە وڵاتانی دەرەوە ھاوردە دەکرێت و ئەو کارەش پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە، بەڵکو عیراق گرێبەستی کردووە بۆ ھێنانی برنج و دواتر بەشی ھەرێم دەنێرن، لەبەر ئەوە باش و خراپی کواڵێتی برنجەکەش پەیوەستە به‌ عیراقەوە و ئەوان لێی بەرپرسن".

لەبارەی ئەوەی برنجی ناوخۆ چی لێدەکرێت، بۆچی بەشێکی بەشەخۆراکی مانگانەی پێدابین ناکرێت، نەوزاد شێخ کامیل، ئاماژەی بەوەکرد "ئەوەش کەوتووەتە ئەستۆی عیراق و پەیوەستە بەوانەوە، رەنگە لە ناوخۆدا سوودی لێببینن و بیفرۆشنەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان