کوردستانی
رێگای كەلار-دەربەندیخان تا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاركردن لە رێگای جووتسایدی كەلار-دەربەندیخان بەردەوامی هەیە و بڕیاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ كارەكانی رێگاكە تەواو بكرێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند مانگێكە بە بێ هیچ گرفتێك كاركردن لە رێگەی جووتسایدی كەلار-دەربەندیخان بەردەوامە و تا ئێستاش 80%ی كارەكانی پرۆژەكە تەواو بووە".
وتیشی"ئەگەر هیچ گرفتێكی لەناوكاو نەیەتە پێش و كاركردن بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا تا كۆتایی ئەمساڵ كاركردن لە رێگاكە بە تەواوی كۆتاییدێت و پرۆژەكە دەخرێتە خزمەتی شۆفێران و هاوڵاتییانەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پێشتر بەهۆی گرفتی داراییەوە هەندێك كات كاركردن لە پرۆژەكە وەستاوە، بەڵام ئێستا ئەو گرفتە چارەسەركراوە و كارەكانی پرۆژەكەش زۆر بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچێت".
ئ.پ