کوردستانی

چەند حزب و لایەنێك بەردەبنە گیانی یەكێتی و سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند حزب و لایەنێك بەردەبنە گیانی یەكێتی و سلێمانی

مەودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێكی یەكێك لە رۆژنامەنوسانی دانیشتووی شاری سلێمانی چەند حزب و لایەنێك دژی شاری سلێمانی و یەكێتی یەكیانگرتووە و بەچڕی كار بۆ ناشیرینكرد و لەكەداركردنیان دەكەن. 

 ئاوات خەیروڵا، رۆژنامەنوسی دانیشتووی شاری سلێمانی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و بەپێی راپۆرتەكەش ژوورێكی ئۆپەراسیۆن ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە سەرقاڵی داڕشتنی پلانن دژی سلێمانی و یەكێتی و رۆژانەش 650 پەیجی جیاواز لەو كارەدا بەشداریدەكەن. 

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو ژووری ئۆپەراسیۆنە لەلایەن چەند حزب و لایەنێكی جیاوازەوە درووستكراوە و ئامانجیشیان ئەوەیە كە رای گشتی لە دژی سلێمانی و یەكێتی بجوڵێنن و بە چڕی كار بۆ ئەوە دەكەن. 

ئەو رۆژنامەنوسە لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "نەخێرەكانی ئەم دواییەی یەكێتی بەرامبەر بە پارتی بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ‌ لەلای باڵێكی ئەو حزبە و ئەو هەستانەوەیەی یەكێتیش بە مەترسی جدی لەسەر ئایندەی خۆی دەبینێت، بۆیەش ئەو باڵەی پارتی لە رێگەی هەندێك كەسی دەركراو لە یەكێتی و درووستكردنی لیستی سێبەر و پەیجی جۆراوجۆری سۆشیاڵ میدیا چەند حزب و لایەنێكی ترەوە بە چڕی كاردەكەن دژی یەكێتی و سلێمانی. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان