کوردستانی
پارێزگاری كەركوك بڕیارێكی نوێ دەردەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نوێی پارێزگاری كەركوك خانووی زیادەڕەوی هاوڵاتییان ناڕوخێنرێن، بەڵكو لە جێی ئەو كەسانە دەستگیر دەكرێن كە دەست بەسەر زەویدا دەگرن و دواتر دەیفرۆشنەوە.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند "ئەو خانووە زیادەڕوییانەی كە پێشتر درووستكراون ئێستا ماڵی هاوڵاتییانن و ئەوانیش نایانەوێت ماڵی هیچ هااوڵاتییەكی كەركوك بڕوخێنن".
وتیشی "دەیانەوێت رێگری بكەن لەوەی بۆ لەمەودوا چیتر هیچ كەسێك نەتوانێت خانووی زیادەڕەوی درووستبكات و بۆئەوەش رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی دەست بەسەر دۆنمی زەویدا دەگرن و دواتر بەشبەشی دەكەن و دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتییان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك و لیژنە پەیوەندیدارەكانیان راسپاردووە بۆئەوەی رێوشوێنی یاسایی دژی دەڵاڵەكانی دزینی زەوی بگرنەبەر و هەر كارێك پێویست بێت بۆئەو مەبەستە بیكەن".
ئ پ