کوردستانی
باندێكى ههره مهترسیدارى ماددهى هۆشبهر دهستگیر دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له لایهن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانهوه باندێكى هەرە مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیر کران، كه باندەکە لە دەوروبەری هەولێر کۆگایان هەبووە و بڕی 85 کیلۆگرام ماددەش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیراوه.
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییهكه رایگهیاندووه "باندێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەرمان دەستگیر کردووە، کە پێکهاتوون لە سێ تۆمەتبار و هاوکات بڕی 85 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری کریستاڵیان پێوە گیرا".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت کە ئەم باندە کۆگایەکیان هەیە لە یەکێک لەباخچە(مەزرەعە)کانی دەوروبەری شاری هەولێر و ئەم ماددە هۆشبەرانەیان لە سنووری قەڵادزێوە دەهێنا بۆ ئەم کۆگایە و لە شاری هەولێر و دهۆک و چەند شارێکی تر ساغیان دەکردەوە".
ئهوهش هاتووه "ئەم باندە بە یەکێک لە باندە هەرە مەترسیدارەکانی ماددەی هۆشبەر هەژمارە دەکرێت، وەک لە دانپێدانانی ئەندامانی باندەکە دەرکەوتووه، کە مانگانە زیاتر لە 100 کیلۆگرامیان لە هەولێر و دهۆک و شارەکانی تر ساغ دەکردەوە".
پ ح ع