کوردستانی
سهندیكاى رۆژنامهنووسان: دهنگى رۆژنامهنووسان دهگهیهنینه گوێى دونیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەبارەت بە دوو رۆژنامەنووسەکەی رۆژی ھەینی کە لە نزیک سەیدساق بە درۆن کرانە ئامانج، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان رایدەگەیەنێت "ئەوان بێدەنگ نابن و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن لەپێناو گەیاندنی دەنگی رۆژنامەنووسان بە گوێی دونیا".
کاروان ئەنوەر، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "کاردانەوەکان لە سەر بە ئامانج گرتنی رۆژنامەنووسان بووەتە جیھانی و باس لەوە کراوە رۆژنامەنووسان پارێزراو نین".
وتیشی "ئەوانیش ھاوکار دەبن بە گەیاندنی دەنگی رۆژنامەنووسان بە رێکخراوە نێودەوڵەتی و فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان کە بێن پارێزبەندیان بۆ زیاد بکەن یان یاداشتێکی تووند و تیژی زمانی بدەنە ئەو وڵاتانەی کە ژیانی رۆژنامەنووسانی تێدا ناپارێزرێت".
روونیشیکردەوە "ھەر لەو چوارچێوەیەدا ئەوان بێدەنگ نابن و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و ھەڵوێستیان دەبێت بۆ ئەوەی بیگەیەنن گوێی دونیا".
رۆژى ههینى 23ى ئابى 2024، له نزیك سهیدساق به درۆن ئۆتۆمبێلێك كرایه ئهمانج و تێیدا دوو رۆژنامهنووسى ژن گیانیان لهدهستدا و كهسێكیش بریندابوو.
پ ح ع