کوردستانی

ئه‌و ئاوه‌ى به‌ سه‌ر ماڵاندا دابه‌شده‌كرێت مه‌ترسى تووشبوونى به‌ كۆلێرا هه‌یه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و ئاوه‌ى به‌ سه‌ر ماڵاندا دابه‌شده‌كرێت مه‌ترسى تووشبوونى به‌ كۆلێرا هه‌یه‌؟

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئێستادا نه‌خۆشى كۆلێرا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كرێت هاوڵاتییان رێكاره‌كانى خۆپارێزى په‌یڕه‌و بكه‌ن و پێداویستییه‌كانى خواردن به‌ باشى بشۆردرێته‌وه‌، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ ئةو ئاوه‌ى دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر ماڵاندا شیاوه‌ و مه‌ترسی تووشبوونى به‌و نه‌خۆشییه‌ نییه‌؟، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى سلێمانيش دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئامانج جه‌لال، وته‌بێژى ئاوى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و ئاوه‌ى كه‌ به‌رهه‌مى ده‌هێنن له‌ پێشدا له‌ تاقیگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى سلێمانى كارى پاك كردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و پاش تێكردنى مادده‌ى كلۆر، له‌ لایه‌ن ته‌ندروستيى سلێمانیشه‌وه‌ پشكنینى بۆ ده‌كرێت".

وتیشى "له‌ دواى ئه‌و پشكنینه‌ ئینجا به‌سه‌ر ماڵاندا دابه‌شيده‌كه‌ن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌وان رۆژانه‌ به‌ به‌رده‌وامى پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاكى ئه‌و ئاوه‌ى به‌ سه‌ریاندا دابه‌شده‌كرێت و هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان