کوردستانی
دهۆك و ئامێدى داگیركراون و میدیاكانى پارتى نقه‌یان لێوه نایه‌ت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا سوپاى توركیا زیاتر له 40 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندین بازگه و بنكه و سه‌ربازگه‌یان داناوه و به ئازادى هاتوچۆ به‌ناو گوند و ناوچه‌كانى ئامێدى ده‌كه‌ن، به‌ڵام میدیاكانى پارتى نقه‌یان لێوه نایه‌ت.
سوپاى توركیا ماوه‌ى دوو مانگه به‌شێوه‌یه‌كى فراوان هێز و چه‌ك و زرێپۆشى بردووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و گرفت و كێشه‌ش بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروستده‌كه‌ن، رۆژانه بۆردوومان ده‌كه‌ن و میدیاكانى پارتیش ده‌میان داچه‌قاندووه له‌ئاست ئه‌و كارانه‌ى سوپاى توركیا.
ئه‌رده‌ڵان حامید، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "میدیاكانى پارتى با بچن به‌لاى دهۆك و ئامێدییه كه له لایه‌ن توركیاوه داگیركراوه، بێده‌نگییان هى ئه‌وه‌یه تازه ئه‌و شوێنانه وه‌ك ناوچه‌یه‌كى توركى سه‌یرده‌كرێن و بۆیان نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك باسى بكه‌ن".
وتیشى "یه‌كێتى نه‌یهێشت شه‌ش كاتژمێر به‌سه‌ر هاتنه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له گه‌رمیان تێپه‌ڕێت، هێزى بۆ جوڵاند و كردینیه ده‌ره‌وه، به‌ڵام پارتى و میدیاكانى پارتى له‌ئاست داگیركردنى خاكى كوردستان له لایه‌ن توركیاوه ده‌میان داچه‌قاندووه و بۆشیان نییه باسى بكه‌ن نه‌ك هه‌ر ئیدانه‌ى بكه‌ن، یان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت".