کوردستانی
توركیا بۆردوومانى كرد و ئاگر له پێنج گوند كهوتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ یهكشهممه، توركیا بۆردوومانى بهروارى باڵاى كرد و بههۆیهوه ئاگر له پێنج گوند كهوتووهتهوه.
کامەران عوسمان، ئەندامى تیمى ڕێکخراوى سی پی تى ئەمهریکى بڵاویكردهوه " بەهۆی بەردەوامی شەڕ و بۆردومانی چڕی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵا، ئاگر گەیشتۆتە ناو گوندەکانی مێرگا قەسرێ، گرێ سۆر، ئەلکیشکێ، جمبلکێ و بێلیزانێ".
باسى لهوهشكرد "ئاگرەکەی گوندی ئەلکیشکێ گەیشتۆتە ناو ماڵی گوندنشینان و باخ و بێستانی جوتیارەکان و گۆڕستانی گوندەکەشی گرتۆتەوە، بەهۆی بڵێسەی ئاگرەکە، شەقامی سەرەکی بۆ چوونە ژوورەوە یاخود هاتنە دەرەوە لە ناو گوندەکە داخراوە".
ئهوهشى خستوهتهڕوو "ژمارەیەک لە گوندنشینان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و لە گوندەکە بێنە دەرەوە، بەڵام لە ئێستادا 19 خێزانی ناو گوندەکە گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن بۆ دەربازکردنیان".
ع