کوردستانی
تا ئێستا واده‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ دیارینه‌كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واده‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ دیاریبكات، به‌پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كانه‌وه هیچ واده‌یه‌كى دیارینه‌كرد.
پێشتر هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه "رۆژى 15ى ئه‌یلول دیاریكراوه بۆ ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن" به‌ڵام ئه‌وه فه‌رمى نه‌بووه ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش وتى "هیچ واده‌یه‌كى فه‌رمى دیارینه‌كراوه".
دیارینه‌كردنى یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن له‌كاتێكدا هه‌موو ساڵێك له 15ى ئاب ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندن و خشته‌ى خوێندن بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سامان عه‌لى، مامۆستا له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ره‌نگه حكومه‌تى هه‌رێم له‌و كاته‌دا نه‌یه‌وێت كاتى خوێندن رابگه‌یه‌نێت، چونكه دوو مانگه مامۆستا مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه و زۆر توڕه‌ن و حكومه‌تیش ترسى له ناڕه‌زایه‌تى و بایكۆت هه‌یه".