کوردستانی
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاس لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دوای 15 رۆژ دەستپێدەكاتەوە.
مەسعود باتێلی، بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند" لە ئەمڕۆوە هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری لە دەروازەكەوە ئاسایی دەبێتەوە و هاوڵاتییان و گرووپە گەشتیارییەكان دەتوانن هاتوچۆی پێبكەن". .
راگرتنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە پێش 15 رۆژ بەهۆی هاتوچۆی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لە ئێرانەوە بۆ عیراق راگیرا.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لە هەریەك لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخانیشەوە هاتوونەتە عیراق، بەڵام هاتوچۆكردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری لە هەریەك لەو دوو دەروازەیەوە ئاسایی بووە و رانەگیراوە.
ئ پ