کوردستانی
رێگەپێدانی درووستكردنی خانوو لە سنوری گوندەكانی سلێمانی دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ رێگەپێدان بە درووستكردنی خانوو، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی سنوری گوندەكان دیاریدەكات و دواتریش دانیشتوانی گوندەكان بە پێی رێكارەكان دەتوانن خانوو درووست بكەن.
لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ژمارە (٧٠٦٩ لە ٢٠٢٢/٦/٢٣) بەم نزیكانە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رێكارەكانی كردنەوەی رێگەپێدانی خانووكردن لە سنوری گوندەكان دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە".
وتیشی "بڕیارەكە تەنها درووستكردنی خانوو ناگرێتەوە، بەڵكو نۆژەنكردنەوە و رووخاندن و دروستكردنەوە یاخود زیادكردن و كەمكردنی ژوور و نهۆمیش دەگرێتەوە".
ئامانج لە بڕیارەكە بۆ رێكخستنەوە و نەهێشتنی زیادەڕەوییە لە گوندەكانی سنوری شارەوانی سلێمانی.
ئ.پ