کوردستانی

سكاڵا دژی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عیراق تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سكاڵا دژی سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عیراق تۆماركرا


مەودا میدیا-
بەهۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە لە دادگای فیدراڵی عیراق سكاڵا لەسەر هەریەك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و هەرێمی كوردستان تۆماركرا. 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند "بێباكی حكومەتی هەرێم لە ژیان و گوزەرانی خەڵك هەموو سنورێكی تێپەڕاندوە كە نزیك دەبینەوە لە 60 رۆژ لە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و هێزە ئەمنیەكان".

وتیشی "ئەمڕۆ لە رێگەی چەند پارێزەرێكەوە لە دادگای باڵای  فیدڕاڵی عیراق داوامان لەسەر هەریەك لە محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆمار كردووە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "ئامانجیان لە سكاڵاكە ئەوەیە كە بتوانین لە دادگایی فیدڕاڵیەوە بڕیارێك بدرێت كە لەبەرژەوەندی هەموو مووچەخۆران بێت و هەردوو حكومەت  پابەند بكرێن بەوەی مووچەخۆران نەكەنە قوربانی كێشە سیاسیەكانی هەولێر و بەغدا". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان