کوردستانی
حكومەتی هەرێم ناتوانێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڕیاری گرێبەستی هەمیشەیی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان، بەشێك لە مامۆستایان لەگەڵ بڕیارەكە نین و بەشێكی زۆریشیان بپێچەوانەوە بە ئومێدەوە لە بڕیارەكە دەڕوانن.
محەمەد كەمال، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا پەرلەمانی نییە تا بودجە بۆ دامەزراندن تەرخان بكات و حكومەتی عیراقیش لە بودجەی ساڵی 2024 هیچ بودجەیەكی بۆ دامەزراندن تەرخان نەكردووە، بۆیە باشترین بڕیار بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئێستا گرێبەستی هەمیشەییە".
وتیشی "ئەوان بە پێچەوانەی هەندێك لە مامۆستایانەوە، زۆر گەشبینن بە بڕیاری بەگرێبەستكردنی هەمیشەییان و دەیانەوێت دوای ئەمە هەنگاوی تر بنێن بۆ داامەزراندنیان بەشێوەی هەمیشەیی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "مامۆستایان ئەگەر وانەبێژ بن ئەوانە هەم هیچ پێشینەیەكیان بۆ دامەزراندن نابێت و هەمیش حكومەتی عیراق كار بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكان دەكات ئەگەر بودجە بۆ دامەزراندن تەرخان بكرێت، نەك بۆ وانەبێژان، بۆیە ئەم هەنگاوە بۆ ئێستا جێگەی ئومێدە بۆ ئەوان".
ئ پ