کوردستانی
لە كەلار 1,117 مامۆستای وانەبێژ چاوەڕێی گرێبەستی هەمیشەیین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای فەرمانی بەگرێبەستكردنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ، لەە كەلار 1,117 مامۆستا هەن و چاوەڕێن ناوەكانیان بۆ وەزارەتی پەروەردە بەرز بكرێتەوە.
ئارام رەحیم، وتەبێژی پەروەردەی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "هێشتا بە رەسمی هیچ بڕیارێكیان لە وەزارەتی پەروەردەوە پێنەگەیشتووە بۆ بابەتی ناردنی ناوی مامۆستایانی وانەبێژ بە مەبەستی دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی".
وتیشی "لە ناوەندەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار 1,117 مامۆستای وانەبێژ هەن كە بە رەسمی ناویان سەرجەمیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان هەیە و پێشتر وەك وانەبێژ وانەیان وتووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئێستا چاوەڕێی فەرمانی وەزارەتی پەروەردەن بۆ داواكردنی ناوی وانەبێژان و دوای ئەوەش ناوی سەرجەم وانەبێژان رەوانەی وەزارەت دەكەن".
ئ.پ