کوردستانی

پارتی پارێزگای دهۆك تەسلیم بە توركیا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی پارێزگای دهۆك تەسلیم بە توركیا دەكات


مەودا میدیا-
ماوەیەكە هێزە سەربازییەكانی توركیا بەدرێژایی چەندین كیلۆمەتر لە سنوری پارێزگای دهۆك و دەسەلاتی پارتی، هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت"توركیا هەرگیز ناكشێتەوە". 

باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "توركیا هەرجارێك هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە نەكشاوەتەوە، بەڵكو لە هەر جێگەیەك لەو جێگایانەی خاكی هەرێم بنكەیەكی سەربازی داناوە و دوای ئەوەش بە خاكی خۆیی زانیوە". 

وتیشی "توركیا بە نیازی فراوانكردنی دەسەڵاتی دەوڵەتەكەیەتی و بۆئەوەش چاوی بڕیوەتە خاكی هەرێم و ئەو جێگایانەش لە سنوری ژێر دەسەڵاتی پارتی كە هێزی سەربازی بۆ هێناوە و داگیری كردووە، لیی ناكشێتەوە و بنكەی سەربازی تێدا دادەنێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پارتی هەرگیز بیری لە مەسەلە نەتەوایەتییەكە نەكردووەتەوە، بەڵكو هەر لە سەرەتاوە بیری لای بازرگانی و فرۆشتنی نەوت و قاچاغچێتی بووە، بۆیە ئێستا ناتوانێت رێگە لە هاتنی توركیا بگرێت، چونكە بەرژەوەندییە مادییەكانی دەكەوێتە مەترسییەوە". 

باسی لەوەشكرد "توركیا خەریكە بە تەواوی پارێزگای دهۆك كۆنترۆڵ دەكات و لایەك لە  خاكی هەرێمی كوردستانی داگیر كردووە، كەچی وەزیری دەرەوەی عیراق كە سەر بە پارتییە نقەی لێوە نایەت و بۆخۆی سەیری ئەو داگیركارییە دەكات". 
ئ پ 



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان