کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی حكومەت لە پارتی وەردەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بەرنامەی یەكێتیی روون و ئاشكرایە و یەكێتی جاڕیداوە كە حوكمڕانی داهاتووی كوردستان خۆمان نەخشی سەرەكی تیا دەگێرین.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "حكومەتی داهاتوو خۆمان سیاسەتەكەی دادەنێین، چونكە ئەمە هەر بە یەكێتیی دەكرێت".
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتەیەكی مام جەلالی بە نمونە هێناوەەتەوە كە وتوویەتی "ئەوەی كراوە یەكێتیی كردوویەتی و ئەوەشی دەبێ بكرێت هەر بە یەكێتی دەكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "پارتیش ئەو راستییە دەزانێت و سەرۆكی كابینەی شكستیش هەر دەیزانێت، بۆیە جەنگی مەغلوبەیان دژی یەكێتیی بەرپا كردووە لە تەخوینەوە بۆ جنێودان و بۆ هەوڵی پەكخستنی هەڵبژاردنیش.
باسی لەوەشكردووە " بافل جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەبەر كورد و خەڵكی كوردستانیش سەركردایەتی بەرنامەی راستكردنەوەی رێرەوەكە دەكات كە حكومەتەكە لەم سەرۆكی حكومەتە و تیمە زەردەكەی وەردەگرێتەوە".