کوردستانی
توركیا له سلێمانى تاوانى جهنگى ئهنجامداوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی توركیا رایگهیاند، تورکیا بە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان تاوانی جەنگی ئەنجامداوە و تەنانەت لە جەنگیشدا هێرشناکرێتە سەر رۆژنامەنووس.
گوڵستان کۆچیغیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتى "تەنانەت لە جەنگیشدا هێرش ناکرێتە سەر رۆژنامەنووس".
باسى لهوهشكرد "تورکیا چەندینجار لە سلێمانی ناوچەی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و ئۆتۆمبێلی سڤیلەکانی بە ئامانج گرتووە و خەڵکی ئەوێ و میدیاکارانی ئەوێی کوشتووە و تاوانی جەنگی ئەنجامداوە".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێوە بە درۆنە چەکدارەکانتانەوە دەچنە نێو کایەی ئاسمانیی وڵاتێکی دیکە، ئەگەر لەو وڵاتە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سڤیلەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیلەکان و لە ئەنجامی هێرشەکەتاندا رۆژنامەنووس بکوژن، ناوی ئەمە کوشتنە بێ دادگاییكردن".
رۆژی 23ی ئاب، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانییدا لەسەر رێگەی سەرەکیی سەیدسادق - هەڵەبجە، دوو ژنە رۆژنامەنوس کرانە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا.
ع