کوردستانی

بڕیار له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ بڕیار له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ بدرێت و كارتى رێگه‌پێدانیان بۆ بكرێت.

سواره‌ عومه‌ر، نوێنه‌رى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ئێستادا ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بڕیارێك له‌ باره‌ى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ بدرێت و كارى رێگه‌پێدانیان بۆ بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌و به‌ فه‌رمى نییه‌".

وتیشى "له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ى مه‌لیكه‌ى هه‌یه‌، ده‌توانێت وه‌ك نیاز پاكى خۆى بچێت له‌ ئاسایش سه‌یاره‌كه‌ى تۆمارده‌كرێت، ژماره‌ى تابلۆ و شانسى و ناوى سیانى و زانیارییه‌كانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى تۆمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ر رووداو و تاوانێك كه‌ روویدا بناسرێته‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ نه‌توانێت كارێكى خراپ و نایاسایی پێ بكات."

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نوسى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و ته‌نها كارتێكى رێگه‌پێدانیان بۆ بكرێت تا دواتر كاریان بۆ بكرێت".

نوێنه‌رى شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى مه‌لیكه‌ ئه‌وه‌شى باسكرد "ئه‌گه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى هاتوچۆ دابنرێت و ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ بكه‌وێته‌ ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا ناگیرێت، ته‌نها وه‌ك شۆفێرى تر داواى مۆڵه‌ت و هه‌ندێ شتى ترى لێ ده‌كه‌ن، یان جامى ره‌شكردبێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا غه‌رامه‌ى یه‌ك ملیۆن دینار ده‌كرێت، واته‌ له‌سه‌ر نه‌بوونى ساڵانه‌ و بێ تابلۆیی كێشه‌ى بۆ دروستناكرێت.".

ناوبراو داواشى له‌ شۆفێرانى مه‌لیكه‌ پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن و به‌پێى  یاسا ئۆتۆمبێله‌كانیان لێبخوڕن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ نمایش و كارێكى نایاسایی".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان