کوردستانی
سالار مەحموود :عیراق داگیركهر نییه ئهوهى داگیركهره توركیایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، داگیركەری كوردستان دەوڵەتی توركیایە لە ناوچەكانی هەولێر و دهۆك تا ئاستی قوڵ و جێی نیگەرانی هاتوەتە ناو خاكی كوردستانەوە.
سالار مەحموود، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی له كۆنگرهیهكى رۆژنامهنوسى رایگهیاند "چەند میدیایەك نابەرپرسانە رووماڵی رووداوەكەی كوڵهجۆیان كرد، بەشێك لەو هێزەی كە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەی كردەوە، هێزی هاوبەش بوە، هیچ نەبوایە با رێزی بەشەكەی خۆیان بگرتایە".
باسی لەوەشكرد "عیراق بۆ ئێمە داگیركەر نییە، ململانێمان هەیە لەسەر خاك و بوددجە و مووچەی پێشمەرگە و زۆر شتی دیكە، بەڵام دەبێت دەوڵهتی عێراق بەكاربهێنین بۆ ئەوەی ئەو داگیركاریانەی بە حەقیقی بۆسەر خاكی كوردستان ئەنجام دەدرێت بوەستێنین".
وتیشى "داگیركەری كوردستان دەوڵەتی توركیایە لە ناوچەكانی هەولێر و دهۆك تا ئاستی قوڵ و جێی نیگەرانی هاتوەتە ناو خاكی كوردستانەوە".
ع