کوردستانی
پله‌كانى گه‌رماى ناوچه‌كانى هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پێشبینییەکانی کەشناسیی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ى بڵاوكرایه‌وه و پله‌كانى گه‌رماى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به‌رزترین پله‌ى گه‌رما 46 پله‌ى سیلیزییه و ناوچه‌ى گه‌رمیانه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه "ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
راشیگه‌یاندووه "سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و باشوورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک : 40
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46
پ ح ع