کوردستانی

مه‌ودا میدیا ورده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مه‌ودا میدیا ورده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك هه‌موار بكرێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ و ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یان بۆ دانرااوه‌ تاوه‌كو دیراسه‌ى بكه‌ن و رێكیبخه‌نه‌وه‌"

د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "وه‌كو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌ن، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیاندا یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى باسیان لێوه‌كرد، ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا".

وتیشى "داوایان له‌ سه‌ركایه‌تیى زانكۆى كه‌ركوك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سێ مامۆستاى زانكۆ پسپۆڕ له‌ بوارى یاسا هه‌ڵبژێرێت ببنه‌ راوێژكارى لیژنه‌كه‌ تاوه‌كو په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌".

كه‌ركوكى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ بۆ لیژنه‌كه‌ دانراوه‌ كه‌ دیراسه‌ى بۆ بكه‌ن و رێكیبخه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامان له‌ دانیشتنێكى تردا ده‌نگى له‌سه‌ر ".
سه‌باره‌ت به‌ هۆكارى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ و كه‌موكورتى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كان چین، روونیكرده‌وه‌ "له‌ ئێستا نازانن چۆن ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك تێبینى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وه‌كه‌ و كه‌ هه‌موار كرایه‌وه‌ ئه‌وكات بۆ راگه‌یاندنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان