کوردستانی

له‌ ئێستادا ره‌وشى په‌نابه‌ران زۆر خراپه‌ "چه‌ند هۆكارێك وایكردووه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ئێستادا ره‌وشى په‌نابه‌ران زۆر خراپه‌ "چه‌ند هۆكارێك وایكردووه‌"
 
مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئێستادا ره‌وشى په‌نابه‌ران زۆر خراپه‌ و ئه‌وروپا ئه‌و به‌هه‌شته‌ نییه‌ كه‌ گه‌نجان ئومێدیان له‌سه‌ر هه‌لچنیوه‌".

به‌كر بابانى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌ گه‌ڕاوه‌كان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وروپا ئه‌و به‌هه‌شته‌ نییه‌ كه‌ ئومێدى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنن، له‌ ئێستادا ره‌وشى په‌نابه‌ر زۆر خراپه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دواى شه‌ڕى روسیا و ئۆكرانیا، ملێونان خه‌ڵك روویان له‌ ئه‌وروپا كردووه‌ به‌ دیاریكراوى خواستیان له‌ سه‌ر به‌ریتانیایه‌، بۆیه‌ دۆخه‌كه‌ خراپه‌ و وه‌ك ساڵانى پێشوو نییه‌، له‌ ئێستادا ته‌نانه‌ت وه‌ڵامدانه‌وه‌ى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌ریش زۆر قورس بووه‌ و كۆمه‌ڵێك مه‌رجى بۆ دانراوه‌".

وتیشى "هه‌روه‌ها وڵاتانى یۆنان و بۆلغاریا و توركیا، رێكه‌وتنى سێ قۆڵیان كردووه‌ به‌ هاوكارى یه‌كێتى ئه‌وروپا تاوه‌كو رێگرى بكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان چى ئاوى یان وشكانى بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كۆچبه‌ران بگیرێن و بنێردرێنه‌وه‌ بۆ وڵاتانى خۆیان، چونكه‌ ئه‌وانیش تواناى هه‌ڵگرتنى ئه‌و هه‌موو په‌نابه‌رانه‌یان نه‌ماوه‌".

به‌كر بابانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت سیسته‌مى ئیتاڵیا بخاته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش نه‌هێشتنى سۆسیاله‌ (په‌نابه‌ر بڕێك پاره‌ى ده‌درێتێ تاوه‌كو مافى په‌نابه‌رى وه‌رده‌گرێت بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ى)، ده‌یه‌وێت وه‌ك ئیتاڵیا نه‌یهێڵێت، خه‌ڵكێكى زۆر كه‌م له‌و وڵاته‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌ویش به‌تایبه‌ت بازرگانان و به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانن كه‌ زیاتر مه‌به‌ستیان وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رێتییه‌ و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتى خۆیان".

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى هۆكاره‌كانى تێكچوونى ره‌وشى په‌نابه‌ران له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا، روونیشیكرده‌وه‌ "له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌ لایه‌ن راستڕه‌وه‌كانى به‌ریتانیا و ره‌وته‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌ پشێوى و ئاڵۆزى گه‌وره‌ دروستبووه‌ له‌ شارى هۆڵ و چه‌ند شارێكى تر، ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى به‌ریتانیا و ده‌زگاى كۆچى به‌ریتانیا بێته‌ سه‌ر خه‌ت، كه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ پشێوى، به‌ 10 ساڵ زیندانى و پاشان ره‌وانه‌ بكرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆیان، جا هه‌موو ئه‌وانه‌ واى كردووه‌ په‌نابه‌ر له‌ ره‌وشێكى خراپدا بژى".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان